Erbil 4°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 21:30

وەزیری نوێى بەرگری ئەمریکا: هەوڵ دەدەین بەبێ مەرج لەگەڵ ئێران کۆببینەوە

ئیسپەر: پێویستمان بە مۆدێرنکردن و پێشخستنی زیاتری سوپاکەمان هەیە
كۆشكی سپی مارك ئه‌سپه‌ری وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دیاریكرد
کوردستان TV
100%

مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند،"هەوڵ دەدەین بەبێ مەرج لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كۆببینەوە.

بەپێی هەواڵێکی "واشنتن پۆست"، ئەمڕۆ سێشەممە ، مارک ئەسپەر وەزیری نوێى بەرگری ئەمریکا لەمیانەی دانیشیتنی ئاسایی کۆنگرێس بۆ دانپیانانی وەک وەزیری بەرگری رایگەیاند" پێویستمان بە مۆدێرنکردن و پێشخستنی زیاتری سوپاکەمان هەیەو هەوڵدەدەین بەبێ مەرج لەگەڵ ئێرانییەکان کۆببینەوە.

لەبارەی توانای هێزی سەربازی وڵاتەکەی بۆ رووبەرووبونەوەی وڵاتە زلهێزەکانی وەک چین و روسیا، ئەسپەر ئاماژەی بەوەکردوە پێویستیان بە مۆدێرنکردن و پێشخستنی زیاتری سوپاکەیان هەیە و پێویستە رۆبۆتی سەربازی و هایپەر سۆنیک و وزەی ئاراستەکراو چاودێری تەکنۆلۆژی زیاتربکەن.

وتیشی" سوپاکەمان پێویستی بەچاودێری ئەلیکترۆنی بەهێزکردنی هێزی بۆشایی ئاسمانی هەیە کە زانیاری وردو دروست بدەنە فەرماندەکانی سوپا.

ناوبراو هەروەها، بەپێویستیشی زانی کە پێویستە ئامادەبن بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەی وڵاتانی ناوچەکە لەوانە ئێران و کۆریای باکور، فشاریش بخەنە سەر هێزە تیرۆرستییەکانی وەک قاعیدە و داعش و توانا سەربازییەکانیان کەمبکەنەوە.

کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریكا بە فەرمی مارک ئەسپەری وەکو کاندید بۆ پۆستی وەزیری بەرگری وڵاته‌كه‌ی دیاری کرد کە لە مانگی ڕابردووەوە بە وەکالەت لەو پۆستەدا ده‌ست به‌كاربووه‌.

لە مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووەوە دوای دەست لەکارکێشانەوەی جێمس ماتیس هیچ کەسێک بۆ وەزیری بەرگری ئەمەریکا دیاری نەکرابوو کە ئەمەش درێژترین ماوەیە لە مێژووی وه‌زاره‌ته‌كه‌‌. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.