ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی ٢٠٢٠ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی كه ٧٣٣ ملیار دۆلاره، په‌سند كرد و به‌پێی خاڵێكی ئه‌و پڕۆژه یاسایه داوای ھه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی چه‌ك به‌سه‌ر ئیداره‌ی روومی قوبرسی باشوور له لایه‌ن ئه‌مریكا ده‌كرێت.
له ده‌نگدانی گشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكادا كه زۆرینه‌ی دیموكراته‌كانن، بوودجه‌ی ٢٠٢٠ی وه‌زاره‌تی به‌رگری به كۆی ١٩٧ ده‌نگی نه‌خێر و ٢٢٠ ده‌نگی به‌ڵێ په‌سند كرا.
له پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆماریخواز ده‌نگی نه‌خێریان به‌كارھێنا و به شێكی دیموكراته‌كانیش دژی پرۆژه بڕیاره‌كه بوون.
پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێ كه ئه‌و پڕۆژه بڕیاره له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه ره‌ت بكرێته‌وه كه له زۆربه‌ی كۆماریخوازه‌كان پێكدێت به‌ھۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی داوایه‌كی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی بوودجه‌ی پێویست بۆ دروستكردنی دیوار له‌سه‌ر سنووری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مه‌كسیك.
ھاوكات ره‌شنووسه‌كه خاڵێكی تیادایه كه رێگری له تره‌مپ ده‌كات ھێرش بكاته سه‌ر ئێران بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ندامانی كۆنگرێس.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا تره‌مپ رایگه‌یاندبوو كه بڕیاری ڤێتۆ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه بوودجه‌یه‌ی به‌رگریی به‌كارده‌ھێنێت كه تێدا بڕه پاره‌ی دروستكردنی دیوار له‌سه‌ر سه‌ر سنووری مه‌كسیك بڕدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.