Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:32

وه‌زیری به‌رگری تورکیا: کڕینی مووشه‌کی S400ی رووسی بژاردە نییە بەڵکو پێویستییە

كاروانی دووه‌می ئه‌م موشه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌
کوردستان TV
100%


وه‌زیری به‌رگری توركیا به‌  بریكاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه‌، کڕینی سیسته‌می بەرگری مووشه‌كی S400ی رووسی بژاردە نییە بەڵکو پێویستییە.

له‌ دوای راده‌ستكردنی به‌شێك له‌ كه‌لوپه‌له‌كانی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس چوارسه‌دی رووسی به‌ توركیا و وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا.

به‌ پێی ئاژانسه‌كانی توركیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا خولۆسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا به‌ مارک ئەسپەر بریكاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكای  راگه‌یاندووه‌، کڕینی سیسته‌می بەرگری مووشه‌كی ئێس چوارسه‌دی رووسی بژاردە نییە بەڵکو پێویستییە .

ئاكار جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌، توركیا هاوبه‌شی پرۆژه‌ی ئێف سیی و پێنجی ئه‌مه‌ریكییه‌ و ھێشتا پێشنیاری تورکیا کراوەیە بۆ پێکھێنانی گرووپێکی کارکردن بە بەشداریی ناتۆ لەبارەی کاریگەریی سیسته‌مەکانی ئێف سیی و پێنج و ئێس چوارسه‌د لەسەر یەکتری.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامییدان به‌ دیالۆگی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ سووریا، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی ئه‌مریكا به‌په‌له‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ بكرێت.

ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی بڵاویکردەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 13-7-2019، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری رووسی لە بنکەی سەربازیی ئاسمانیی مورتد لە دووریی نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، نیشتووەتەوە.

ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکەکە کەلوپەلی سیستەمی مووشەکیی S400ـی هەڵگرتووە، کە دووەم کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی ئه‌و سیستەمەیە، دوای ئەوەی رۆژی هەینی کاروانی یەکەمی گەیشتە ئەنقەرە.

ئەمریکا چەند جارێک هۆشداریی داوەتە تورکیا و رایگەیاندووە، لە ئەگەری کڕینی ئەو مووشەکە رووسییە، چەندین سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.