به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا رایانگه‌یاند، رۆژى چوارشه‌ممه 10ى ته‌مووزى 2019، پێنج كه‌شتى سه‌ر به هێزه ئاوییه‌كانى ئێران له كه‌شتییه‌كى نه‌وتى به‌ریتانیا نزیكبوونه‌ته‌وه و داوایان كردووه له كه‌نداو له ده‌روازه‌ى هورمز بوه‌ستن ، به‌ڵام دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن یه‌كه‌ى چاودێرى به‌ریتانیاوه له كه‌شتییه‌كه كشاونه‌ته‌وه.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان كه ناویان ئاشكرا نه‌كردووه رایانگه‌یاندووه، رووداوه‌كه دوێنێ روویداوه و یه‌كه‌ى چاودێرى هێزى ده‌ریاى به‌ریتانیا ئاگادارى كه‌شتییه ئێرانییه‌كانى كردووه‌ته‌وه له شوێنه‌كه دووربكه‌ونه‌وه، كه‌شتییه ئێرانییه‌كان دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان كشاونه‌ته‌وه.
یه‌كێك له به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه داوه، هێزى ده‌ریایى شانشینى به‌ریتانى ئێچ ئێم ئێس مۆنتره‌وز له شوێنى رووداوه‌كه بووه و رووى چه‌كه‌كانیان كردۆته پێنج كه‌شتییه ئێرانییه‌كه و هۆشداریان داوه كه بكشێنه‌وه، به‌رپرسه‌كان ئه‌وه‌شیان گوتووه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى ئێران ده‌سترێژیكردنه بۆ سه‌ر رێره‌وه‌كانى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت.
تا ئێستاش وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
گرژى و ئاڵوزى له نێوان ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى به‌رزبووه‌ته‌وه له‌وه‌ته‌ى واشنتۆن سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئێران دا و هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئه‌و وڵاته‌ى گه‌یانده سفر وه‌ك فشارى زیاتر تا حكومه‌تى ئێران له ده‌ستێوه‌ردانى وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌ست هه‌ڵگرێت.
به‌رپرسانى ئێرانیش ئاستى پیتاندنى یۆرانیۆمیان به‌رز كرده‌وه بۆ رێژه‌ى سه‌رو 3.67 له‌سه‌دا وه‌ك وڵامدانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر سزاكانى واشنتۆن، له كاتێكدا به‌رزكردنه‌وه‌ى له سه‌رووى ئه‌و رێژه‌یه پێشیلكردنى رێكه‌وتنه‌كه‌ى ساڵى 2015یه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.