Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 19:52

ناتانیاهۆ: فڕۆکه‌کانمان ده‌توانن بگه‌نه‌ ئێران و سووریا و هه‌موو شوێنێکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌ته‌نیاش بێت رێگه‌ نادات ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ رایگه‌یاند، "فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35s  كه‌ له‌ده‌ستی ئیسرائیلدایه‌ ده‌توانێت بگاته‌ ئێران و سووریا و هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".

ناتانیاهو له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانی نه‌واتیم تایبه‌ت به‌ سوپای ئیسرائیل له‌ باشووری وڵاته‌كه‌ی گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.

ناتانیاهو له‌ به‌رده‌م فڕۆكه‌ی F-35s له‌ بنكه‌ ئاسمانیه‌كه‌ روونكردنه‌وه‌ی داو گوتی، "ئێران له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات كه‌ له‌ناوی ده‌بات. ده‌بێت بیرتان بهێنمه‌وه‌ كه‌ ئه‌م فڕۆكانه‌ ده‌توانن بگه‌نه‌ ئێران و سووریا و هه‌موو شوێنێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئێرانی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ زوو زوو ئامانجیانه‌ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بهێنن و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌ته‌نیاش بێت رێگه‌ نادات ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.