Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 20:42

محه‌مه‌د باقری: ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی که‌شتییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌که‌ی ئێران بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه‌

له‌ كات و شوێنی گونجاودا وه‌ڵامی ئه‌م سووكایه‌تییه‌ ده‌درێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د باقری ، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران رایگه‌یاند، به‌رپه‌رچی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری وڵاته‌كه‌ی له‌ لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ له‌ گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق ده‌ده‌نه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵیی ته‌سنیم بڵاویكرده‌وه‌، محه‌مه‌د باقری له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمێكدا له‌ تارانی پایته‌خت، رایگه‌یاند: ده‌ستبه‌سه‌رداگیرانی كه‌شتییه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئێرانی له‌ لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ له‌ جه‌به‌ل تاریق به‌ كارێكی دوژمنكارانه‌ ناوبرد.

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران رایگه‌یاند كه‌ به‌رپه‌رچی هه‌ر هه‌وڵێكی دوژمنكارانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ و گوتی: ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌ك كه‌ نه‌وتی ئێرانی هه‌ڵگرتووه‌، بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه‌. له‌ كات و شوێنی گونجاودا وه‌ڵامی ئه‌م سووكایه‌تییه‌ ده‌درێته‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.