Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 19:50

عه‌باس عراقچی: ده‌ست ده‌که‌ین به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونمان به‌ رێککه‌وتنی ئه‌تۆمی

پیتاندنی یۆرانیۆم به‌ڕێژه‌ی 3.67 له‌سه‌دا تێده‌په‌ڕێنن
کوردستان TV
100%

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس عراقچی رایگه‌یاند كه‌ له‌ رێگه‌ی زیادكردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم، ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونیان به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.

عه‌باس عراقچی له‌ تاران بۆ رۆژنامه‌وانان سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی ئێران به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی دوا كه‌ بووه‌ته‌ رۆژه‌ڤ.

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس عراقچی گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ھه‌ندێك لایه‌ن وه‌ك پێویست پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نه‌بوون، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونمان به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌.

عه‌باس عراقچی باسی له‌وه‌شكرد كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونیان به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌واتای ده‌رچوونی ئێران نایه‌ت له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا.

لای خۆیه‌وه‌ عه‌لی ره‌بیعی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران، له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه‌ پیتاندنی یۆرانیۆم به‌ڕێژه‌ی ٣،٦٧ له‌سه‌دا تێده‌په‌ڕێنن كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی جێگیركراوه‌ و به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه‌.

پێشتر سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی وه‌ك ھۆشدارییه‌ك رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپا پابه‌ند نه‌بن به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌وا له‌ دوای حه‌وتی ئه‌م مانگه‌وه‌، رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ پێوستیانه‌، به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.