گۆڤاری ناشیونال ئینترێست-ی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه ئاگری جه‌نگی نێوان ئهمریكاو ئێران ئه‌گه‌ر بكه‌وێته‌وه ـ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی ده‌سووتێنێ كه عێراقیش لهنێوایاندایه.
گۆڤاره‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه كردووه كه جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران ته‌نها له‌نێو خاكی ئه‌و وڵاته‌دا نابێت، به‌ڵكو به‌ره‌و عێراق و سوریا و لوبنان و سعوودیه‌و یه‌مه‌ن و كه‌نداوی عوممان درێژ ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئێران رۆڵێكی كاریگه‌ر له عێراق سووریا ده‌بینێ و هه‌روه‌ها پاڵپشتی دارایی پێشكه‌ش به حیزبوڵڵای لوبنانی ده‌كات و له‌رووی سه‌ربازیشه‌وه 150 رۆكێتی داوه‌ته حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه تیشكی خستۆته سه‌ر لێدوانێكی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌په‌رله‌مانی ئێران كه رایگه‌یاندبوو: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران ئه‌وا له ماوه‌ی نیو كاتژمێردا ئیسرائیل له‌ناو ده‌به‌ین.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.