Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 18:51

تره‌مپ: ئاگاداری هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران بن

له‌وانه‌یه‌ زیانێكتان پێ بگه‌یه‌نێت
کوردستان TV
100%

دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هه‌ر ئێستا ئێران ئاگادارییه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه‌. ڕۆحانی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌نده‌ی بیانه‌وێت یۆرانیۆم ده‌پیتێنن، ئه‌گه‌ر هیچ ڕێكه‌وتنێكی نوێ نه‌بێت.

هه‌روه‌ها گوتی: ئاگاداری هه‌ڕه‌شه‌كان بن، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ زیانێكتان پێ بگه‌یه‌نێت، كه‌ پێشتر هیچ كه‌س زیانی وای پێنه‌گه‌یشتبێت.

دوێنێ حه‌سه‌ن روحانی، سه‌ركۆماری ئێران رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپا پابه‌ند نه‌بن به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌وا له‌ دوای حه‌وتی ته‌مووزه‌وه‌ رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ پێوستیانه‌، به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.