Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:52

هونه‌رمه‌ندێ به‌ناوبانگى میسر عزه‌ت ئه‌بو عوف کۆجى دواى کرد

به‌هۆى گرفتى لاوازى دڵ و نه‌خۆشى جه‌رگ
هونه‌رمه‌ندێ به‌ناوبانگى میسر عزه‌ت ئه‌بوو عوف كۆجى دواى كرد
کوردستان TV
100%

به‌پێى میدیاكانى میسر، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ى ته‌مموزى 2019، عزه‌ت ئه‌بوو عوف هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى میسرى له‌ بوارى شانۆ و سینه‌ما له‌ ته‌مه‌نى 71 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد. 

عزه‌ت ئه‌بوو عوف كوتایى رۆژانى ژیانى به‌هۆى گرفتى لاوازى دڵ و نه‌خۆشى جه‌رگ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كانى قاهیره‌ له‌ پایته‌ختى میسر به‌سه‌ر ده‌برد و ئه‌مڕۆ له‌ ته‌مه‌نى 71 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد. 

عزه‌ت ئه‌بوو عوف، سه‌ره‌تاى ژیانى هونه‌رى به‌ گۆرانیبێژ ناسراوبوو له‌گه‌ل خوشكەكانى به‌ناوی موونا و میرڤه‌ت و مه‌ها تیمێ ئه‌ل فوور ئێمیان هه‌بوو به‌ر له‌ هه‌نگاو نانى بۆ نێو دونیاى شانۆ و سینه‌ما و به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كانى میسر و عه‌ره‌ب داده‌نرێت و به‌شدارى چه‌ندیین فیلمى سینه‌مایى و زنجیره‌ دراماى ته‌له‌فزیونى كردووه‌ و هه‌روه‌ها چه‌ند ساڵێك سه‌رۆكى ڤێستیڤاڵى قاهیره‌ بووه‌ و وه‌ك پێشكه‌شكارش كارى كردووه‌ و به‌رنامه‌ى قاهیره‌ ئه‌لیوم ى پێشكه‌شكردووه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.