شانۆگه‌ری "زه‌ماوه‌ندی دڕنده‌ی"ی له بنه‌ڕه‌ته‌وه له ڕۆمانێكی فه‌ڕه‌نسی وه‌رگیراوه، نووسینی لیانكی فیلیكه، نووسه‌ر و شانۆكاری عێڕاقی فه‌لاح شاكر كاری به شانۆكردنی بۆ كردووه، كاردۆ محه‌مه‌د كاری وه‌رگێڕانی بۆ كردووه بۆ زمانی كوردی، له‌لایه‌ن شكۆ عومه‌ر كاری ئاماده‌كردن و ده‌رھێنانی بۆ كراوه، ھه‌روه‌ھا سینۆگرافیای ئه‌م شانۆگه‌رییه له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ند مه‌ریوان زه‌نگه‌نه ئاماده كراوه.
شانۆگه‌ری "زه‌ماوه‌ندی دڕنده‌ی"له نواندنی هه‌ریه‌ك له محمد عبدوڵا ، سۆزان ئه‌حمه‌ده.
كاری مۆسیقالهلایهن ڕزگار حه‌مه ڕه‌ئوف كاری بۆكراوه وه ڕوناكی علی نه‌وزاد كاری بۆكردوه،
جێبه‌جێكردنی سینۆ گرافیا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ گه‌نجی به‌تواناوه بوه
ئه‌م نمایشه له ڕۆژانی 28،29/6/2019 كاتژمێر (6) ئێواره نمایش ده‌كرێت له هۆڵی ڕۆشنبیری كه‌ركوك.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.