Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 18:42

گوته‌بێژی ده‌زگای وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم خێراتر ده‌که‌ین

له‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئێران رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی سنووری پیتاندنی یۆرانیۆم كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بۆی دیاریكرابوو تێپه‌ر ده‌كات و بڕه‌كه‌ی ٣٠٠ كیلۆگرام ده‌بێت و ئاشكراشیكرد كه‌ رێكاره‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم خێراتر ده‌كات.

به‌پێی هه‌والێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێران گوته‌بێژی ده‌زگای وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، به‌هروز كه‌مالوه‌ندی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سبه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی درابوو به‌ لایه‌نه‌كانی ئه‌ورووپا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كۆتایی پێ دێت وئێرانیش رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد ده‌كات.

كه‌مالوه‌ندی ده‌ڵێت، ''ده‌زگای وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ ئه‌وه‌ی سنووری پیتاندنی یۆرانیۆم كه‌ ٣٠٠ كیلۆگرام ده‌بێت تێیپه‌ڕێنێت، ١٠ رۆژ مۆڵه‌تی دابوو، سبه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ ته‌واو ده‌بێت''.

ناوبراو ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه‌ كاروباره‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم خێراتر ده‌كه‌ن، هاوكات ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا ده‌نرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.