به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى حوزه‌یرانى 2019، ئێران له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌مریكا دواى سه‌پاندنى سزاكانى بۆ سه‌ر ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌یى و چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى ئێران هه‌موو رێگا دیبلۆماسییه‌كانى له نێوان تاران و واشنتۆن داخست.
دوێنێ دووشه‌ممه 24ى حوزه‌یرانى 2019، دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، سزاكانى به‌سه‌ر ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌یى رێبه‌رى باڵاى ئیسلامی ئێران و نووسینگه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌شت به‌رپرسى دیكه‌ى باڵای ئه‌و وڵاته سه‌پاند.
عه‌باس موسه‌وى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سزاكانى ئه‌مریكا له تویتێكدا ده‌ڵێت: "سه‌پاندنى سزاى بێ سوود به‌سه‌ر ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌یی رێبه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه به واتاى داخستنى هه‌میشه‌یى رێگاكانى دیبلۆماسى دێت".
موسه‌وى هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى بڵاوكردۆته‌وه و ده‌ڵێت: "ئیداره بێهیواكهى تره‌مپ میكانیزمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پاراستنى ئاشتى جیهان و سه‌قامگیریى تێكده‌ده‌ن".
به گووته‌ى به‌رپرسانى كۆشكى سپى ئه‌م سزایانه‌ى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر خامه‌نه‌یى و زه‌ریف بۆ ئه‌وه‌یه به‌رپرسانى سه‌رۆكایه‌تى ئێران له سه‌رچاوه داراییه‌كان دوور بخاته‌وه و بلۆكیان بكات له به‌كارهێنانى سیسته‌مى دارایى وڵاته یه‌كگرتووه‌كان.
جێى ئاماژه‌پێدانه په‌یوه‌ندی نێوان واشنتۆن و تاران به‌هۆى خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مریكا گرژى زۆرى تێكه‌وتووه و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى تره‌مپ نزیك ببێته‌وه له وه‌ڵامێكى سه‌ربازیى بۆ سه‌ر ئێران به‌ڵام له بڕیاره‌كه‌ى كشایه‌وه و دوێنێ سزاى بۆ سه‌ر ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌یى رێبه‌رى باڵاى ئیسلامی ئێران و نوسینگهكهى له‌گه‌ڵ هه‌شت به‌رپرسى دیكه‌ى باڵای ئه‌و وڵاته سه‌پاند.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.