Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 17:03

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: تیمه‌که‌ی جۆن بۆڵتن تینووی جه‌نگن

هۆشداریی داوه‌ته‌ دۆناڵد تره‌مپ
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف،  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران،  له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و هۆشداریی داوه‌ته‌ دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی تیمی بی كه‌ به‌ گوزارشتی ئه‌و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن، سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات.

زه‌ریف له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا له‌ كه‌نداوی به‌سڕه‌ كاریان نییه‌، له‌سه‌دا سه‌د له‌سه‌ر هه‌قه‌. كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان به‌ ته‌واوه‌تی گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و جیهان به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌روونی دیاره‌ كه‌ تیمی بی، بایه‌خ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ناده‌ن. دیپلۆماسیی بچووك ده‌كه‌نه‌وه‌ و تینووی جه‌نگن

زه‌ریف هه‌ریه‌ك له‌ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بینیامین نه‌تانیاهو، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌، محه‌مه‌د بن سه‌لمان و شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، محه‌مه‌د بن زاید به‌ تیمی بی ناوده‌بات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.