ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، بەڕێوەبەری نووسینگەى جەنابى جێگری سەرۆکی پارتی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی نوسینگە به ئاماده‌بوونی مه‌حموود محمد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ل فراكسیۆنى پارتی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبوویه‌وه .
سەرەتا تەها بەرواری بەڕێوەبەری نووسینگەی جەنابی جێگری سەرۆکی پارتی بەخێرهاتنی ئامادەبووانیکرد و ڕێزوو سڵاوی جەنابی نێچیرفان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی گەیاندە فراکسێۆنی پارتی و خۆشحالی خۆی ونووسینگەی دەربڕی بە ئامادەبوونیان لەکۆبوونەوەدا.
بەڕێوەبەری نووسینگەی جەنابی جێگری سەرۆک گرنگی و بایەخی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کە لەکاری یەک تیمی و بەیەکەوە کارکردن خۆی دەبینێتەوە لە پێناو ئەنجامدانی ئەدایەکی پەرلەمانی سەرکەوتوو کە لە ئاست خواستی هاووڵاتیانی کوردستان بێت.
تەها بەرواری جەختی کردەوە لە ئیلتزامکردن بە بەرنامەی هەلبژاردنی پارتی و هەماهەنگی و بەیەکەوە کارکردن لە پێناو جێبەجێکردنی بەرنامەی هەلبژاردن کە دواجار خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کوردستانە .
دووپاتیشکردەوە کە پێویستە پەرلەمانتار کارا بێت و ئیلتزامی تەواوی هەبێت و هەموو تواناکانی بخاتە گەڕ لە پێناو جێبەجێکردنی بەرنامەی پارتی و ئەو متمانەیەی کە هاووڵاتیان پێانداون .
پاشان مه‌حموود محمد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تیشكى خستە سەر باروودۆخی سیاسی له عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌و دواین پێشهات و ئه‌و ئه‌گه‌ر و گریمانانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت و ئاماده‌كاری هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ر پێشهات و چاوه‌ڕوانیه‌ك كه بتوانرێت به قازانجی هاووڵاتیان و هه‌رێمی كوردستان بشكێته‌وه .
هه‌روه‌ها محمود محمد باسی له به هێزی پێگه‌ی پارتی و سه‌رۆك بارزانی كرد له عێراق و ناوچه‌كه‌و كاریگه‌ریان له رێڕه‌وی رووداوه‌كان و حیساب بۆ كردنیان له هاوكێشه سیاسیه‌كانی ناوخۆ و عێراق و ووڵاتانی ئه‌قلیمی و دنیادا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و متمانه‌یه گه‌وره‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان به پارتیان داوه پێویست به‌وه ده‌كات كه په‌رله‌مانتارانی پارتی و فراكسیۆنه‌كه‌ی هه‌موو تواناییه‌كی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له ئاست ئه‌و متمانه‌یه بن كه هاووڵاتیان پێیانداون و ئه‌وانیش خزمه‌تیان بكه‌ن .
سه‌ردانی جه‌نابی نێچیرفان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداو كۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ل به‌رپرسانی عێراقی و ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانی بوو ، ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌رۆشی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له گه‌ل به‌غدا و پشتیوانی له‌و كه‌ش و هه‌وا سیاسیه‌ی كه ماوه‌یه‌كه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له ئارادیه و باسكردنی ئه‌و دۆسیانه‌ی كه چاره‌سه‌ركردنیان به خێر بۆ گه‌لانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێته‌وه .
هه‌وه‌ها باسی له سه‌ردانی جه‌نابی نێچیرفان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا كرد كه به سه‌ردانێكی گرنگ و به‌رهه‌مداری له قه‌ڵه‌مدا بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له بواری ئابووریدا .
پرسی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكان له گه‌ل لایه‌نه سیاسیه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانی به‌رێز محمود محمد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بوو كه بۆ په‌رله‌مانتارنی خسته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاو روونیان هه‌بێت .
دواتر ئومێد خۆشناو سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە چەند قسەیەکدا وێڕای سوپاسگوزاری بۆ نوسینگەی جەنابی جێگری سەرۆک بۆ ڕێکخستنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی له‌و جۆره‌دا بۆ پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی و ئامادەبوونی بەڕێز محمود محمد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، باسێکی باروودۆخی پەرلەمانی کرد لە کاری لیژنەکان و هه‌ماهه‌نگی و كاری یه‌ك تیمی فراكسیۆنی پارتی و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هه‌موو ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی به یه‌ك رووحیه‌ت كاری به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بده‌ین له پێناو خزمه‌تكردنی كوردستان و ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه هاووڵاتیان به پارتیان داوه .
پاشان گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار به‌ڕێوه‌چوو كه تێدا چه‌ندین بیڕوڕا ئالووگۆڕكران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.