Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 13:43

رۆژنامه‌ی سه‌بق: ئێران ده‌یه‌وێ چه‌ند شارێکی سعوودیه‌ داگیربکات

له‌ رێگای یه‌مه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

لێكۆڵه‌رێكی سعوودی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌یانه‌وێ چه‌ند شارێكی سعوودیه‌ داگیربكه‌ن .

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سه‌بق، ئه‌كره‌م ئه‌لبه‌لادی، لێكۆڵه‌ری سعوودی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌ به‌ئاسانی توانیویانه‌ قه‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌ یه‌مه‌ن ئاشكرا بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێران ده‌یه‌وێ له‌ رێگای یه‌مه‌نه‌وه‌ شاره‌كانی جیزه‌و نه‌جران و مه‌كه‌ی پیرۆزو مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌ داگیر بكات.

گوتیشی: كێشه‌كه‌ له‌ درێژبوونه‌وه‌ی هیلالی شیعی تێپه‌ڕیوه‌و مه‌زه‌هه‌بی شیعه‌ وه‌ك به‌رگێكه‌ بۆ فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئێران.

ده‌شڵێت: ئێران ده‌یه‌وێ له‌ رێگای ته‌كه‌تول و برسییه‌تییه‌وه‌ هه‌موو عه‌ره‌ب له‌سه‌ر رێگا دوور بخاته‌وه‌و سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتان بدزێت و له‌ رێگای داگیركردنه‌وه‌ سه‌نته‌ری ووزه‌ نه‌وتییه‌كان وێران بكات.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ /سپۆتنیك

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.