فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رووداوی خستنە خوارەوەی فرۆكە بێ فرۆكەوانەكەی ئەمریكا بەپەیامێك بۆ ئەمریكا ناودەبات، راشیدەگەینێت، ئەو رووداوە سەلماندی كە هێزەكانی ئێران ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ بەرگری كردن لە وڵاتەكەیان.
لیوا حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران لەمیانی بەرێوەچوونی رێورەسمێكی سەربازیدا رایگەیاند" رووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكەی ئەمریكا هەڵگری پەیامێكی روونە، ئەویش ئامادەیی هێزەكانی ئێرانە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك كە بكرێـتە سەریان.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران، بەزاندنی سنوری وڵاتەكەی بەهێڵی سور ناوبردو راشیگەیاند" نامانەوێت جەنگ لەگەڵ هیچ وڵاتێك بەرپا بكەین، بەڵام لەهەمانكاتدا ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ بەرگری كردن لەوڵاتەكەیان، رووداوەكەی ئەمرۆش ئەو ڕاستیەی سەلماند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.