سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند: هیچ جه‌نگێك له نێوان ئێران و ئه‌مریكادا روو نادات.
عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران له میانی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئاسایشی جیهان كه له روسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت به ئاژانسی هه‌واڵی ئیرانی زمانحاڵی فه‌رمی ئێرانی راگه‌یاند: به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ی كه له لایه‌ن به‌شێك له وڵاتان دژی ئێران دروست كراوه، هیچ جه‌نگێك له نێوان ئێران و ئه‌مریكادا روونادات و راشیگه‌یاند: دیاره واشنتۆن جه‌نگێكی ئابووری له دژی ئێران ده‌ست پێكردووه كه ئامانج لێی ته‌نها زیان گه‌یاندنه به هاووڵاتیانی ئێران.
راشیگه‌یاند: تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه بووه‌ته شتێكی ئاسایی له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئه‌وان به‌م شێوه‌یه گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر وڵاتان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.