Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 11:05

به‌ریتانیا: دلنیاین ئێران هێرشه‌که‌ى که‌نداوی عومانى ئه‌نجامداوه‌

ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و سعوودیه‌ په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئێران درێژ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

له‌باره‌ی به‌ڵگه‌كانی به‌ریتانیا كه‌ تێوه‌گلانی ئێران له‌ رووداوه‌كه‌ی كه‌نداوی عومان پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌، جێرمی هانت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ لێدوانێكدا بۆ  كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "بی بی سی"ـی به‌ریتانی، گوتی" هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵگریمان بۆ ئه‌و رووداوه‌ كردووه‌ و ئه‌و داتایانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتوون، له‌ دڵنیابوون نزیكمان ده‌كاته‌وه‌. ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌وه‌ نییه‌ هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدابێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌نیا ئێران بووه‌ ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه‌.

ناوبراو داوای له‌ هه‌موو لایه‌ك كرد، دان به‌خۆیاندا بگرن و هه‌وڵ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان بده‌ن.

پێشتریش هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و سعوودیه‌ په‌نجه‌ی تۆمه‌تی هێرشكردنه‌ سه‌ر دوو كه‌شتییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی بۆ ئێران درێژكردبوو، له‌كاتێكدا ئێران به‌ توندی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

دوێنێش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی ئێران، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تارانی به‌دوای خۆیدا هێنا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی باڵیۆزی به‌ریتانیای له‌ وڵاته‌كه‌ی بانگهێشت كرد و داوای روونكردنه‌وه‌ی لێكرد.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.