یاریزانی ئیتاڵی ماتیۆ بێرتینی گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی شتوتگارتی ئه‌ڵمانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان
له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، بێرتینی پۆلێنكراوی سییه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ بهرامبهرو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش سێ له دێنیس كودلای ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی ههشتاوچوارهمی ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، له قۆناغی پێش كۆتایشدا، بێرتینی ڕووبه‌ڕووی یان لێنارد شتروفی ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی سیی و هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له قۆناغی چاره‌گی كۆتایدا، به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر لوكاس پۆیلی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی بیستوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش چوار، شه‌ش چوار بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.