ڕافائێل نادال بۆ دوازدهمین جار له كاروانی وه‌رزشی خۆی گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆلان گارۆسی فه‌ڕه‌نسی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان كه دووه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه
یاریزانی ئیسپانی ڕافائێل نادال بۆ دوازدهمین جار له كاروانی وه‌رزشی خۆی گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆلان گارۆسی فه‌ڕه‌نسی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان كه دووه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه
له یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له یاری لوتكه‌و كلاسیكۆی تێنسدا، نادالی پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان ڕووبه‌ڕووی ڕۆجێر فیدرێری سویسری و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان بووه‌وه، له‌ئه‌نجامدا ماتادۆره ئیسپانیه‌كه به سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ بهرامبهرو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش چوار، شه‌ش دوو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی، نادال به بردنه‌وه‌ی یازده نازناو خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی ڕۆلان گارۆسهو ئه‌مساڵیش هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دوازدهمین نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌دات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.