فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناسراو به سنتكام له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له كه‌نداوی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند: جوڵاندنی هێز له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ كه‌نداو، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی ئێران دروست كردووه و جۆرێك له پاشه‌كشه له سیاسه‌ته‌كانی ئێران له ناوچه‌كه ده‌ستی پێكردووه .
جه‌نه‌ڕاڵ فرانك ماكنزی فه‌رمانده له هێزی مارێنزی ئه‌مه‌ریكی گوتی: به‌ر له‌وه‌ی هێز بجوڵێنین، ئێران پلانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه داده‌نا، به‌ڵام پاش جوڵاندنی هێز و هاتنی كه‌شتی جه‌نگی لینكۆلن بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو، ئه‌و هه‌وڵ و پلانانه‌ی ئێران ڕووی له پاشه‌كشه كردووه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێران ده‌یكرد بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی تووند و مه‌ترسیداربوون، بۆیه واشنتن فه‌رمانی به جوڵاندنی هێز كرد، كه هه‌نگاوێكی یه‌كجار دروست و لهجێدابوو، چونكه ئێستا كۆماری ئیسلامی ئێران له سیاسه‌ت و ستراتیژی پیلاندانان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌شیمان بوونه‌ته‌وه .
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه ئه‌مه‌ریكییه دووپاتی كرده‌وه، ئێستا ئه‌مه‌ریكا هێزی پێویستی له ناوچه‌كه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و جموجۆڵێكی ئێران له ناوچه‌كه ببێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.