ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێران‌دا دەسەپێنیت و سزا نوێیەكەش كەرتی پترۆكیمیایی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
ئەمرۆ شەممە 1ی حوزەیرانی 2019 رۆژنامەی (ۆڵستریت) لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە ئیدارەی دۆنالد ترەمپ بەنیازە سزای زیاتر بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێت.
روونیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سزا به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا بسه‌پێنێت، كه مامه‌ڵه له بواری پترۆكیمیایی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە سزا نوێیەكان كاریگەری گەورەیان لەسەر كەرتی ئابووری ئێران دەبێت و زیان بە ئابووری گەورە بەو وڵاتە دەگەیەنن.
ئه‌گه‌ر سزا به‌سه‌ر پیشه‌سازی پترۆكیمیایی ئێران‌دا بسه‌پێندرێت، ئێران ناتوانێت له رێگه‌ی وڵاتی سێیه‌مه‌وه بازرگانی پێوه بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له بواری نه‌وتدا ده‌كرێت، چونكه به‌رهه‌می پترۆكیمیایی سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه.
لەئێستادا بارگرژیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا رووی لە هەڵكشان كردووە و بەرپرسانی باڵای هەردوولا لێدوانی دژبەیەك دەدەن و ئەمریكاش هێزێكی گەورە و کەشتی فڕۆکەهەڵگری ڕەوانەی ئاوەكانی كەنداو كردووە.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.