Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:44

پرسی خوێندنه‌وه‌ له‌ کتێبێکدا بڵاوکرایه‌وه‌

"چێژی خوێندنه‌وه‌" له‌ نووسین و ئاماده‌كردنی نووسه‌ر شاخه‌وان سدیق
کوردستان TV
100%

له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئیستادا خوێندنه‌وه‌ به‌گشتی وه‌كو جاران گرنگی پێنادرێت ، كتێبی "چێژی خوێندنه‌وه‌" له‌ نووسین و ئاماده‌كردنی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس شاخه‌وان سدیق چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

ئه‌م كتێبه‌ كارێكی ڕۆژنامه‌وانی شاخه‌وان سدیق-ه‌، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ڕاو سه‌رنجی نووسه‌ران و شاعیران و رۆشنبیران ده‌رباره‌ی پرسێكی گرنگ له‌ دونیای ڕۆشنبیرییدا، كه‌ ئه‌ویش پرسی خوێندنه‌وه‌ و گرنگی كتێب و چێژی خوێندنه‌وه‌یه‌. كتێبه‌كه‌ هه‌وڵده‌دات وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه‌ بداته‌وه‌:

كتێب چییه‌. مرۆڤ بۆ ده‌بێت بخوێنێته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر بخوێنێته‌وه‌ چی ڕووده‌دات و ئه‌گه‌ر نه‌خوێنێته‌وه‌ چی به‌سه‌ر ژیانیدا دێت؟ ئایا كتێبه‌كان له‌ بری ئێمه‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌؟ یان هۆكار و هاوكارن تا ڕوونترو قووڵتر دونیا له‌وه‌ی هه‌یه‌ ببینین.

هاوكات هه‌ر له‌ كتێبه‌كه‌دا ڕاوبۆچوونی هه‌ریه‌ك له‌ "كه‌ریم ده‌شتی، ئارام كاكه‌ی فه‌لاح، كه‌ریم په‌ڕه‌نگ، ئه‌حمه‌دی مه‌لا، ڕێبوار سیوه‌یلی، ئازاد به‌رزنجی..." چه‌ند نووسه‌ر و شاعیری دیكه‌ وه‌رگیراوه‌. كتێبه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و له‌ چاپخانه‌ی كارۆ له‌ شاری سلێمانی و له‌ دوتوێی 128 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ مامناوه‌نددا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

  سه‌ر چاوه‌/  هه‌ولێر

 داڕشتنه‌وه‌ی / كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.