له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عیراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبوه‌وه و ئه‌و دۆسیانه‌یان تاوتوێكرد كه له سه‌ردانی به‌رپرسانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ردوو وڵات بۆلای یه‌كتر، له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون.
نووسینگه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان عه‌بدولمه‌هدی و زه‌ریف گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ردوو وڵات كرا، له‌وانه‌ش: په‌یوه‌ندی نێوان عیراق و ئێران و به‌رده‌وامیدان به‌و دۆسیانه‌ی له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش بۆ كۆماری ئیسلامی، هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
لەمیانەی سەردانی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەغدا، بەرپرسانی عێراق هۆشدارییان لەبارەی مەترسییەکانی جەنگ لەناوچەکە و جیهان داوە.
ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا.
و: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.