رۆژنامه‌ی ئیندیپێندت-ی بریتانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له راپۆرتێكیدا رایگه‌یاندووه، ئێران ده‌یه‌وێت ده‌روازه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنووری عێراق – سوریا بونیات بنێت.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: چه‌ند وێنه‌یه‌كی تازه ده‌ریانخستووه كه ئێران ده‌یه‌وێت ده‌روازه‌یه‌كی نوێ له سنووری نێوان عێراق و سوریا بونیات بنێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ رێگایه‌كی ووشكانی نهێنی كه ئێران به لوبنان ده‌به‌ستێته‌وه، بكاته‌وه.
رۆژنامه بریتانییه‌كه روونیكردۆته‌وه كه ئه‌و وێنانه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌لایه‌ن كۆمپانیای ISI گرتهكراون، ده‌ریخستووه كه ده‌ستپێكردنی ده‌روازه تازه‌كه له ناوچه‌كانی قائیم و ئه‌لبوكه‌مال ده‌ستی پێكردووه.
به‌پێی شاره‌زایانی كۆمپانیاكه ده‌روازه‌كه له‌كاتی ئێستادا وێرانه‌و داخراوه، به‌ڵام ئێرانییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ دروستكردنه‌وه‌ی بهگهڕخستووهو له‌هه‌مانكاتیشدا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی له‌نزیك ده‌روازه‌كه به‌دی كراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / به‌غداد ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.