شهممهی داهاتوو محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەكات.
له ههواڵێكی ماڵپهری موازین نیوزدا هاتووه، لە چەند رۆژی داهاتوو محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات.
ئاماژه بهوهدهكات زەریف لەو سەردانەیدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق كۆدەبێتەوە و چەند دۆسیەكی هاوبەش تاوتوێ دەكات لەوانە پێوەندی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی ناوچەكە لەدوای گرژییەكانی دوایی، جیا لە گفتوگۆكردن لەبارەی ناوەندگیرییەكەی عێراق لە نێوان واشنتن و تاران بۆ سووككردنی گرژی نێوانیان.
هاوكات لەگەڵ گرژبوونی زیاتری دۆخی ناوچەی كەنداو هێنانی هێزی سەربازی زیاتری ئەمەریكا بۆ ناوچەكە و توندكردنی سزاكانی ئهمریكا بۆ سەر ئێران و ناچاركردنی وڵاتانی ناوچەكە بۆ پابەندی بە سزاكان.
و: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.