ن/ محه‌مه‌د سه‌عید كورده
به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تیی مێژوویی به‌رانبه‌ر به هونه‌رمه‌ندان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌تێكی زۆریان پێشكه‌ش به هونه‌ر و میلله‌ته‌كه‌یان كردوه و هه‌میشه له مه‌یدانه‌كه‌دا بوونی خۆیان سه‌لماندووه و سه‌رقافڵه بوونه.
ئه‌مجاره‌یان لاپه‌ڕه‌یه‌كی گه‌ش و پرشنگداری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (ئیبراهیم خه‌یات) هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه كه به خۆی و ته‌واوی خێزانه‌ی له مه‌یدانی هونه‌ردا بوونه و هه‌ریه‌كه‌یان له‌لایه‌كه‌وه شوێن په‌نجه‌ی خۆیان دیار بووه، به‌ڵی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ئیبراهیم خه‌یات ناوی ته‌واوی ئیبراهیم محه‌مه‌د مسته‌فایه و ساڵی 1931 له خێزانێكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت له شاری سلێمانی له‌دایك بووه و جگه له كاری هونه‌ری بژێوی ژیانی خۆی به خه‌یاتی دابین كردوه و ساڵی 1956 ژیانی هاوسه‌ری پێك هێناوه و باوكی چوار كوڕ و پێنج كچه و ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵیه زۆربه‌ی منداڵه‌كانی خاوه‌ن به‌هره‌ی گه‌شی هونه‌رین وه‌ك (گۆران) كه كهمانچهژهنێكی لێهاتوه، خاتوو (ژیان) یش به‌ڕاستی ئه‌كته‌رێكی كارامه‌یه له نواندنی ڕۆڵه كاریگه‌ر و به‌رچاوه‌كان به تایبه‌تی له تهمسیلیهكانی (ڕه‌شه‌ی پۆلیس) و (حه‌سه‌نه فهندنی) و (گه‌رده‌لوول) و چه‌ندین كاری دیكه، ئه‌ویش له‌باره‌ی باوكیه‌وه ده‌ڵێ: باوكم منداڵی زۆر خۆش ده‌ویست به تایبه‌تی ئێمه‌ی ده‌برده زۆر شوێن وه‌ك سینه‌ما و شانۆ، بۆیه من له‌و ڕێگایه‌وه حه‌زم چووه بواری نواندن و توانیم وه‌ك ئه‌كته‌رێك ڕۆڵ ببینم، له‌لایه‌كی دیكه هه‌ردوو خانمی دیكه به ناوی (جیهان) و (كیژان) خاوه‌ن ده‌نگ و سه‌دایه‌كی خۆش و كاریگه‌رن، به تایبه‌تی خاتوو (كیژان) كه چه‌ند یادگارییه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ باوكی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: من منداڵ بووم و سه‌ره‌تا گۆرانی هیندیم بۆ باوكم گوت كه له ته‌له‌فزیۆن گوێم لێ ببوو، به‌ڕاستی باوكه زۆر پشتگیریی منی ده‌كرد، له‌بیرمه ساڵی 2003 من تازه له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان وه‌رگیرام، هه‌ر له‌و ساڵه واده‌ی ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام هاته پێشه‌وه به گه‌واهی هه‌موو لایه‌ك ئه‌و كات به‌غدا بۆنی خوێنی لێده‌هات و كه‌س به كه‌س نه‌بوو كه‌چی باوكم زۆر بێ باكانه چووه به‌غدا و وه‌ك هانده‌رێكی دڵسۆز پیانۆیه‌كی بۆم كڕی، به‌ڕاستی من له ناخه‌وه به‌و هه‌ڵوێسته‌ی باوكم جۆره ئهحساسێكی زۆر خۆشم لا دروست بوو كه باوكێكی دڵسۆز به‌و ته‌مه‌نه‌وه به ده‌ستێكی له‌رزۆكه‌وه هاوكاری من ده‌كاتن كوڕێكی دیكه‌ی له دوكانی خهیاتیهكهی باوكی ده‌ڵێ: من زۆر شانازی به باوكم و پیشه‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌م، هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ( ئیبراهیم خه‌یات) خاوه‌ن ده‌نگ و سه‌دا و ڕیتمێكی زۆر تایبه‌ت بوو له ئه‌دا و گۆرانیگوتن و خاوه‌نی پتر له 100 گۆرانی بهتامو چێژ بوو وه‌ك (له‌ژێر ئاسمانی شینا، ئامان له‌و قژه زه‌رده، جه‌ژنی نه‌ورۆز، بۆ ڕه‌نجه‌ڕۆت كردم، ئیستعماری گه‌ڕ، تۆ جوانتری له گوڵ، خۆشم ئه‌وێ وڵاته‌كه‌م، حلیفی به‌غدا و سه‌نج، ست فاتیمه، دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ی جارانه، به‌هار و ...تد) به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی ساڵی هه‌شتاكان گۆرانی (ئێمه گیانێكین له دوو جه‌سته‌دا) ی له ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركووك تۆمار كرد كه ئاوازی هی خۆیه‌تی و هۆنراوه‌كه‌شی هی (ڕه‌زا محه‌مه‌د)ه، به‌ڕاستی ئه‌و گۆرانیه له‌و كات ده‌نگ و سه‌دایه‌كی باشی دایه‌وه له نێو خه‌ڵكدا و له ئێستادا ئه‌و تام‌و چێژه‌ی جارانی ماوه و هه‌رگیز كۆن نابێت و خه‌ڵكی له هه‌موو كات و ساتێك‌دا ده‌یڵێنه‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كۆچكردووه هه‌ر له ته‌مه‌نی لاویه‌وه ده‌بێته ئه‌ندام له تیپی موسیقای مه‌وله‌وی و دواتر بۆته ئه‌ندامی تیپی موسیقای سلێمانی، به‌ڵێ ئه‌گه‌ر به وردی باس له هه‌موو ژیانی تایبه‌تی و هونه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده بكه‌ین هه‌روا به ئاسانی ته‌واو نابێ، بۆیه به‌و چه‌ند دێره كۆتایی پێ ده‌هێنین و ده‌ڵێین ئه‌فسووس بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه دوای به‌سه‌ربردنی ئه‌و ته‌مه‌ن دوور و درێژه له شه‌وی 3 له‌سه‌ر 4 ی مانگی مایسی 2005 چاوه گه‌ش و پڕ له خۆزگه‌كانی لێكنا و بۆ دوا جار ماڵئاوایی لێكردین.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.