Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 20:13

یونیسێف: ره‌وشى خوێندن له‌ عێراق له‌و په‌رى خراپی دایه‌

بەشێکی بەرچاوی قوتابیان واز لە خوێندن دەهێنن
کوردستان TV
100%

رێكخراوى یونیسێف ئاماژە بەوە دەکات، لەنێوان دوو قوتابخانەی ئەمڕۆی عێراق، لانیکەم یەکێکیان پێویستی بە نۆژەنکردنەوەی کەموکورتییەکانی یان دروستکردنەوە هەیە. 

به‌پێى راپۆرتى رێكخراوه‌كه‌، لەو ناوچە وێرانبووانەی عێراق، تێکڕای ژمارەی قوتابییان لە یەک پۆلدا 60 قوتابییە و بۆ ئەو ژمارەیەش تەنیا یەک مامۆستا تەرخان کراوە و خوێندن رۆژانە بۆ سێ کاتژمێر کەمبووەتەوە.

ئەوەیشی گوتووە" لەژێر ئەو کەموکەرتی و کێشانەدا، زۆرێک لە قوتابییان بەدەست خراپی سیستەمەکەوە دەناڵێنن و بەشێکی بەرچاویشیان بە زوویی واز لە خوێندن دەهێنن".

ده‌شلێت" 54%ـی قوتابیانى چینی هەژاری کۆمەڵگەی عێراقی، بەر لەکۆتایی هاتنی خوێندنی دواناوەندی، واز لە خوێندن دەهێنن  و زۆربەشیان روو دەکەنە بازاڕەکان و لەوێش روبەرووی خراپ بەکارهێنان و خراپ رەفتارکردن دەبنەوە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.