پڕۆژه بڕیارێك پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كراوه كه داوا ده‌كات له ئه‌گه‌ری كڕینی سیستمی S-400ی رووسی له لایه‌ن توركیاوه، توركیا له به‌رنامه‌ی F-35 بهێندرێته ده‌ره‌وه و فرۆشتنی F-35 به توركیا رابگیرێت و سزاش به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێندرێت.
په‌رله‌مانتاری دیموكراته‌كان له بازنه‌ی نیویۆرك، ئێلیۆت ئه‌نگڵ و په‌رله‌مانتاری كۆمارییه‌كان له بازنه‌ی تێكساس، مایكڵ مهككاوڵ له‌باره‌ی كڕینی سیستمی S-400ه‌وه له لایه‌ن توركیا پڕۆژه بڕیارێكیان پێشكه‌ش به لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه كردووه.
له پڕۆژه بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه توركیا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران كردووه و تیایدا نووسراوه "پلانی كڕینی S-400 له لایه‌ن توركیاوه ئاسایشی ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كانی ناتۆ بنكۆڵ ده‌كات. په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا لاواز ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری هاوبه‌شی F-35 و به‌شداریكردن له به‌رهه‌مهێنانی F-35 ناگونجێت".
له پڕۆژه بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه جگه له به‌رنامه‌ی F-35 توركیا زۆر چه‌ك و ئامێری له ئه‌مریكا وه‌رگرتووه و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش به ته‌واوی پشتیوانی فرۆشتنی پاتریۆتیان كردووه به توركیا.
له‌و پرۆژه‌یه‌دا كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی توركیای كردووه به هۆی كڕینی S-400، داوا كراوه ئه‌گه‌ر توركیا S-400ی كڕی له به‌رنامه‌ی F-35 ده‌ركرێت و فرۆشتنی F-35 به توركیا رابگیرێت.
هه‌روه‌ها له پرۆژه‌كه‌دا داوا كراوه كه ئه‌گه‌ر توركیا S-400 كڕی ئه‌وا له چوارچێوه‌ی یاسای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه به سه‌پاندنی سزا (CAATSA) ته‌واوی سزاكان به‌سه‌ر توركیادا جێبه‌جێ بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.