Erbil 11°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:01

پارێزگار و جێگری یەکەمی پارێزگاری نه‌ینه‌وا هەڵبژێردران

جێگری دووەمیش بۆ کاتێکی تر دواخرا
کوردستان TV
#7
100%


دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نەینەوا کۆتایی هات و مەنسوڕ مەرعید زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بە پارێزگار هەڵبژێردرا، سیروان رۆژبه‌یانی لە کوتلەی برایەتی و پێکەوەژیان بە جێگیری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژیردرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/5/2019 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وادا مەنسوڕ مەرعید زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بە پارێزگار هەڵبژێردرا هەروەها، سیروان رۆژبه‌یانی لە کوتلەی برایەتی و پێکەوەژیان كه‌ له‌ ئێستادا بەڕێوەبەری ناحیەی شەمامكه‌ بە جێگیری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژیردرا.

لە کۆبونەوەی ژمارە 41ی ئەنجوومەنی پاریزگای نەینەوا لە کۆی 39 ئەندامی ئەنجوومەن بە 28 دەنگی ئەندامان پارێزگار و جێگری یەکەمی پارێزگار هەڵبژێردران.
هەڵبژاردنی جێگری دووەمیش بۆ کاتێکی تر هەڵدەبژێردرێت.

هەرچەندە لەبەر دەم بارەگای ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پشێوی و ئاڵۆزی لەلایەن هەندی خۆپێشاندەرانەوە سازکرا، بەڵام دواجار کۆبوونەوەکە کرا.

پ: سامان زاهیر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.