Erbil 11°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 11:41

حەشدی شەعبی: عێراق دەکەینە ڤێتنامی دووەم بۆ ئەمریکییەکان

حه‌شدی شه‌عبی له‌ رۆژئاوای نه‌ینه‌وا ده‌كشێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ھادی عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر و فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی لە چاوپێکەوتنێکدا، له‌گه‌ل رۆژنامەی (ئیندیپێندت)ی بەریتانی ھۆشداری دەداتە ئەمەریکا و هەڕەشە دەکات، کە لە ئەگەری بەکارهێنانی عێراق لە ململانێکاندا، ئەوا عێراق دەکەنە ڤێتنامی دووەم بۆ ئەمریکییەکان و تووشی شکستیان دەکەن.

ھادی عامری جەزختی لەوە کردووەتەوە، کە رێگا بە ئەمریکا نادەن لە عێراقەوە شەڕ دژی وڵاتانی دراوسێی عێراق بکات و ئەو وڵاتە بکاتە ناوچەیەکی چاودێریکردن بەسەر وڵاتانی ناوچەکە و یەکلاکردنەوەی کێشەکانی.

لة لايةكى ترةوة ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/5/2019، به‌رپرسانی عێراقی له‌ به‌غدا رایانگه‌یاند" پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا نزیك له‌ سنووره‌كانی سووریا، له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ به‌ كرده‌یی ده‌ستیپێكردووه‌ و سوپا و پۆلیسی عێراق شوێنیان ده‌گرنه‌وه‌".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌فسه‌رێكی پله‌باڵای عێراقی كه‌ قسه‌ی بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌ی "العربی الجدید" كردووه‌ ده‌ڵێت" له‌ شوێنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق له‌ ناوچه‌كه‌ بڵاوده‌بنه‌وه‌ و ده‌بنه‌ به‌رپرسی یه‌كه‌می دۆسێی ئه‌منی ناوچه‌كانی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا كه‌ له‌ حه‌زه‌ره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و تا سنووره‌كانی سووریا درێژده‌بێته‌وه‌".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.