Erbil 11°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:00

واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاری‌ نه‌ینه‌وا و جێگره‌کانی‌ دیاری‌ کرا

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 13/5/2019 ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆببێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێی شاره‌كه‌ و دوو جێگره‌كه‌ی.

سه‌یدۆ چه‌تۆ حه‌سۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرایكرد، كه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ ده‌ستنیشان كراوه‌ بۆ دیاریكردنی پارێزگاری نوێى نه‌ینه‌وا.

هه‌روه‌ها له‌ نووسراوێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێگای‌ نه‌ینه‌وادا كه‌ ئه‌مڕۆ ئاڕاسته‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌ن كراوه‌، سیدۆ چه‌تۆ حه‌سۆ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاری‌ نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی‌ دیاری‌ كردووه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ پاڵپشت به‌ حوكمی‌ به‌ندی‌ حه‌وته‌م له‌ ماده‌ی‌ 7ی‌ یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ ژماره‌ 21ی‌ ساڵی‌ 2008 و به‌هۆی‌ چۆڵبوونی‌ پۆستی‌ پارێزگار و جێگره‌كانی‌، سه‌عات 2ی‌ دوانیوه‌ڕۆی‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 2019/5/13 وه‌ك واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاری‌ نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی‌ دیاریكرا.

له‌ئێستادا پێنج كه‌س خۆیان بۆ پۆستی پارێزگارى نه‌ینه‌وا كاندید كردووه‌  كه‌دیارترینیان (موزاحم خه‌یات و حوسامه‌دین عه‌بار و مه‌نسور ئه‌له‌مرعیدن.

پ: سامان زاهیر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.