لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له په‌خشكردنی ژماره‌یه‌ك به‌رنامه له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان، به ھۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ریتی رای گشتیی‌دا ناگونجێن و له‌و به‌رنامانه‌دا، حورمه‌ت و پیرۆزی مانگی ره‌مه‌زان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوای له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان كردووه، ئه‌و به‌رنامانه په‌خش نه‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه و رای گشتی عێراقییدا ناگونجێن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه حورمه‌ت و پیرۆزی مانگی ره‌مه‌زانیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها داواكراوه، ژماره‌یه‌ك به‌رنامه كه له‌ئێستادا له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كاندا په‌خش ده‌كرێن به ھۆی ئه‌وه‌ی حورمه‌ت و پیرۆزی مانگی ره‌مه‌زانیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه رابگیرێن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن داواشیكردووه كه گرنگه به‌رنامه‌كان به‌رله‌وه‌ی په‌خش بكرێن، بخرێنه به‌رده‌م لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند و دوای نیشاندانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ریان، دواتر له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان په‌خش بكرێن.
له كۆتاییدا، لیژنه‌ی ناوبراو جه‌خیتكردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئازادی راده‌بڕین و په‌خشكردنی به‌رنامه‌ی جۆراوجۆرهدایه، به‌ڵام به مه‌رجێك له چوارچێوه‌ی یاسا و سنووری پیشه‌یی و ئه‌خلاقی ده‌رنه‌چن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.