هۆزه عه‌ره‌به‌كانی عێراق هۆشداری ده‌ده‌نه هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان نزیك نه‌بنه‌وه له‌و ناوچانه‌ی سه‌ربازگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی تێدایه، موزاحم حوێت وته‌بێژی هۆزه عه‌شایره‌كانی عێراق.
له‌میانی گفتوگۆكردنی بۆ په‌یامنێری ئه‌لعه‌ره‌بیه گوتی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه نزیك ئه‌و ناوچانه نه‌بنه‌وه كه سه‌ربازگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی تیادایه، چونكه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ه ئه‌و سه‌ربازگانه پڕ مووشه‌ك كراون بۆ لێدانی بنكه‌كانی ئه‌مریكا و پێیان وایه لێدانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نزیك بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها واشنتن پێی وایه ئه‌م موشه‌كانه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له عێراق.
حوێت باسی له‌وه‌شكرد به هه‌زاران كه‌س له زیندانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستبه‌سه‌رن كه ڕه‌نگه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان بێنن له‌كاتی لێدانی ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها هۆزه عه‌ره‌به‌كانی عێراق ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌كاتی به ئامانج گرتنی ئه‌و سه‌ربازگانه حه‌شدی شه‌عبی بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه هێرش بكاته سه‌ر ناوچه سونییه‌كانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.