سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاندووه كه سێ كه‌س له ئاكامی شه‌رێكی چه‌كداریدا به هۆكاری هێلی كاره‌بای موه‌لیده كوژراون.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا به‌سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: شه‌ڕه‌كه به‌هۆكاری هێلی كاره‌بای موه‌لیده له ناوچه‌ی فریحه له رۆژهه‌ڵاتی كه‌ربه‌لا روویداوه‌و له ئاكامدا سێ كه‌س كوژراون و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: دوای رووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه 16 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.