Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:25

له‌ ئاکامی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ بازاڕی مێژوویی ته‌ورێز 29 که‌س برینداربوون

زیاتر له‌ 100 فرۆشگاش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هاوكاری خێرای زانكۆی پزیشكی ته‌ورێز، فه‌رزاد ره‌حمانی به‌ ئاژانسی خوێندكارانی ئێرانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ئه‌و ئاگره‌ی شه‌وی رابردوو له‌ بازاڕی مێژوویی ته‌ورێز كه‌وته‌وه‌، ٢٩ كه‌س برینداربوون كه‌ ١٩یان كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ن.

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری پێگه‌ی میراتی جیهانی ته‌ورێز، حوسه‌ین ئیسماعیلی سه‌نگه‌ری رایگه‌یاند كه‌ ئاگره‌كه‌ كاتژمێر ٢٢:٠٠ به‌ كاتی خۆجێیی كه‌وته‌وه‌ و دوای نزیكه‌ی هه‌شت كاتژمێر دامركێندرایه‌وه‌.

سه‌نگه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌ ئاكامی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌دا زیان به‌ زیاتر له‌ ١٠٠ فرۆشگا كه‌وتووه‌.

گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، سه‌یامه‌ك نه‌ڤروزی شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ به‌پێی زانیارییه‌ به‌راییه‌كان ئاگره‌كه‌ له‌و فرۆشگایانه‌ كه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ كه‌لوپه‌لی ئارایشتگا و سه‌رتاشخانه‌یان تیادا فرۆشراوه‌ و دواتر كڵپه‌ی سه‌ندووه‌.

دروستكردنی بازاڕی مێژوویی ته‌ورێز نزیكه‌ی بۆ ١٠ سه‌ده‌ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌ گه‌وره‌ترین بازاڕی داخراو (قه‌یسه‌ری) جیهان ناسراوه‌ و ناوی له‌ لیستی میراتی جیهانی یونیسكۆدایه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.