Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:25

فه‌ره‌نسا نیگه‌رانه‌ له‌ بڕیاره‌که‌ی ئێران

رێككه‌وتنه‌كه‌ كه‌ بۆ ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گرنگه‌
کوردستان TV
100%

فه‌ڕه‌نسا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی‌ سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری حكوومه‌تی ئێران بۆ راگرتنی به‌شێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌ میانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی داویه‌تی و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و پێداگیره‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی رێككه‌وتنه‌كه‌ كه‌ بۆ ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گرنگه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی بڕیاری حكوومه‌تی ئێران بۆ راگرتنی به‌شێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌ میانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی داویه‌تی، نووسیوویه‌تی "فه‌ڕه‌نسا نیگه‌رانه‌ له‌و لێدوانانه‌. فه‌ڕه‌نسا پێداگیره‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی رێككه‌وتنه‌كه‌ كه‌ بۆ ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گرنگه‌".

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌ پێویستی زانیووه‌ لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ خۆیان له‌ هه‌ر جۆره‌ كارێك به‌دوور بگرن كه‌ ده‌بێته‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ و ده‌ڵێت "فه‌ڕه‌نسا به‌توندی داوا له‌ ئێران ده‌كات به‌رده‌وامی بدات به‌ جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و ئه‌ركه‌ ئه‌تۆمییانه‌ی له‌و رێككه‌وتنه‌یه‌دا هاتوون".

له‌ كاتێكدا له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا كراوه‌ لایه‌نه‌كان خۆیان بپارێزن له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك كه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران پێشێل ده‌كات، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو كه‌ لێدوان و راگه‌یه‌ندراوه‌كانی فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به‌ ئێران په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ورووپییه‌كانیشه‌وه‌ هه‌یه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ماوه‌یه‌ك دوای سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند كه‌ بڕیاریان داوه‌ به‌شێك له‌و به‌ڵێنانه‌ رابگرن كه‌ له‌ میانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا جێبه‌جێیان كردوون.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هه‌روه‌ها گوتبووشی: "بڕیاری راگرتنی به‌ڵێنه‌كانی مادده‌كانی ٢٦ و ٣٦ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ بڕیاری سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران له‌ چواری ئایاردا. به‌و سزایانه‌ ده‌رفه‌ت له‌ به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادانه‌ نه‌ماوه‌. ئه‌مریكییه‌كان بۆچوونێكی بونیاتنه‌رانه‌یان نییه‌ بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و دیاریشه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌و بۆچوونه‌".

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.