عێراق بیانییه‌كانی نێو داعش دادگایی ده‌كات و ده‌رفه‌تیش بۆ باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان ده‌كاته‌وه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان ببن.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاوی کردەوە؛ لە ساڵی (2018)ەوە سزای یاساییان بەسەر (810) تیرۆریستدا سەپاندوە کە هەڵگری رەگەزنامەی جیاوازن لەناویاندا (514) کەسیان هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی بیانیین و (202) تۆمەتباری دیکەش دۆسیەکانیان لە لێکۆڵینەوەدایە و هێشتا بڕیاری کۆتای‌یان بۆ دەرنەچووە، لەبەرامبەردا (11) کەس ئازاد کراون کە هیچ تۆمەتێکیان بەسەردا ساغ نەبووەتەوە.
پێشتر سەرچاوەیەکی دادوەریی عێراق ئاشکرای کرد؛ ئامادەن دادگایی ئەو کەسە بیانییانە بکەن کە لە سوریا و عێراق دەستگیرکراون، بەتایبەتی ئەو کەسانەی لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە رادەستیان کراونەتەوە.
به‌پێی راپۆرتێك كه ناونیشانی دادگا زیاتر له 800 تیرۆریستی بیانیی ملكه‌چی رێوشوێنه‌كانی كردووه له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێكدا و له ژماره 43ی ئایاری ئه‌مساڵی هه‌ڵگرتووه باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ندین ئه‌ندامی داعش دادگایی كراون.
رۆژنامه‌ی (القظا) كه رۆژنامه‌یه‌كی مانگانه‌ی فه‌رمییه و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراقه‌وه ده‌رده‌چێت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه دادگا له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێكیدا رێوشوێنی له‌دژی 810 تیرۆریستی بیانی گرتووه‌ته به‌ر و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جیاوازبوون و دادوه‌ره‌كان ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه كه سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه تاوانكارییان كردووه له‌سه‌ر خاكی عێراق یان په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردبێت به‌پێی یاسای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری عێراقی سزا ده‌درێن.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی كه ده‌ستی رۆژنامه‌كه كه‌وتووه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵی 2018 تا نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2019 دادگایی كراون و رێوشوێنه‌كانی دادگه‌یان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر 810 كه‌س بوون و حوكم له دژی 514یان ده‌رچووه و له‌نێو ئه‌مانه‌دا نێر و مێ هه‌ن، هه‌روه‌ها 202 دۆسییه‌ی تر له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی 44 تۆمه‌تبار هێشتا له‌كاتی دادگاییكردندان، 11 كه‌سیشیان هیچ تۆمه‌تێكیان به‌سه‌ردا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی تایبه‌ت به پرسه‌كانی تیرۆر دادوه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌میری له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه به‌پێی یاساكانی عێراق سزا ده‌درێن.
جەختی کردوەتەوە؛ داوایان کردوە سەرجەم دۆسیەکانی تیرۆر بگوازرێنەوە بۆ بەغدا، بەهۆی بوونی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی سەرجەم وڵاتانی جیهان لە پایتەخت و ئەو لایەنانەش دەتوانن ئامادەی دانیشتنەکانی دادگا بن.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.