سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ لێبوردنی بۆ سەربازی پێشووی ئەمریكا، مایكڵ بێهێنا دەركرد كە ساڵی 2009 بەتۆمەتی كوشتنی كەسێك لە عێراق دەستگیركرا و سزای زیندانیی بەسەردا سەپێندرابوو.
گوتەبێژی كۆشكی سپی، سارە ساندەرز لە روونكردنەوەیەكیدا لەوبارەوە رایگەیاند، ترەمپ لەبارەی لێبوردن بۆ مایكڵ بێهێناوە بڕیارەنامەیەكی واژووكردووە.
ساندەرز وەبیریهێناوەتەوە دوای ئەوەی بێهێنا كە لەلایەن دادگای سەربازییەوە بە 25 ساڵ زیندانی سزادراوە، لە دادگای تەمییزی سەربازی تانەی لە بڕیارەكە داوە و ئاماژەی بەوە داوە كە بەباشی بەرگری لە خۆكردنەكەی هەڵنەسەنگێندراوە، سزاكەی لە 25 ساڵەوە بۆ 15 ساڵ كەمكراوەتەوە و دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ بەسەر سزاكەیدا لە 2014دا، ناوبراو بە شێوەیەكی مەرجدار ئازادكراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە كە دۆسیەكەی بێهێنا لە لایەن سوپای و بەرپرسانی ویلایەتی ئۆكڵاهۆما و خەڵكییەوە پشتگیریی زۆری لێكراوە و بانگەشەی ئەوەی كرد، ناوبراو بەندكراوێكی نموونەیی بووە و شایانی لێبوردن بووە.
به‌پێی هه‌واڵی واشنتۆن پۆست بێهێنا كه له عێراق ئه‌ركدار بوو به هێرشی بۆمبی دوو هاوڕێی له ده‌ستدا به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوونی به رووداوه‌كه‌وه عه‌لی مه‌نسور كه هاووڵاتییه‌كی عێراقییه ده‌ستگیركرا دواتر به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ره‌وه ئازاد كرا، به‌ڵام بێهننا بێئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێبدرێت و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه له مه‌نسور.
بێهێنا له كاتی لێپرسینه‌وه‌یدا مه‌نسوری رووت رووت كردۆته‌وه و به دوو ده‌ست ته‌قه‌ی لێكردووه. پۆلیسی عێراقیش دوو رۆژ دواتر ته‌رمی مه‌نسوریان له‌و شوێنه دۆزیه‌وه كه بێهننا بردوویه ئه‌وێ و جێی هێشتبوو.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه بێهێنا دانی به‌وه داناوه كه خۆی ویستوویه‌تی لێپرسینه‌وه له مه‌نسور بكات و به مه‌به‌ستی ترساندنی ئه‌و كه‌سه عێراقییه به رووتی به‌جێی هێشتووه.
بێهێنا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه له كاتی لێكۆڵینه‌وه له مه‌نسور به‌ردی تێگرتووه و به مه‌به‌ستی به‌رگری له‌خۆكردن ته‌قه‌ی لێكردووه و گوتوویه‌تی: "له‌وه ده‌ترسام عه‌لی مه‌نسور چه‌كه‌كه‌م لێ بستێنێت و لووله‌ی چه‌كه‌كه‌م ئاراسته بكات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.