وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایگه‌یاند كه له‌ئێستادا، قوتابخانه‌یه‌كی عێراقی له چین هه‌یه كه پرۆگرامه‌كانی قوتابخانه‌كانی عێراقی تیادا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی عێراق رایگه‌یاند، "باڵیۆزی چین له عێراق له‌گه‌ڵ بریكاری هونه‌ریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆبووه‌ته‌وه و باسیان له‌و پرسانه كردووه كه تایبه‌تن به پرسی په‌روره‌ده و ئه‌گه‌ری زیادكردنی ئه‌و زه‌مالانه‌ی چین بۆ خوێندن بۆ لایه‌نی عێراقی ده‌یانڕه‌خسێنێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه بریكاری هونه‌ریی وه‌زاره‌تی په‌روره‌ده، عه‌لی ئیبراهیمی پێشوازی له باڵیۆزی چین له عێراق كردووه و رایگه‌یاندووه "له‌ئێستادا قوتابخانه‌یه‌كی عێراقی كه پرۆگرامی خوێندنی قوتابخانه‌كانی عێراقی تیادا په‌یڕه‌و ده‌كرێت له چین هه‌یه و ئاماده‌ی هه‌موو ههماههنگییهكین له‌گه‌ڵ چین له بواره پهروهدهییهكاندا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوتووه :رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ چین هه‌یه بۆ دروستكردنی سێ هه‌زار قوتابخانه له عێراق له رێگه‌ی سیسته‌می قه‌رزی درێژخایه‌ن كه كۆمپانیا چینییه‌كان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و به‌منزیكانه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها ئومێد ده‌كه‌ین ئاڵوگۆڕی پسپۆڕییه پهرورهدهییهكان له نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت و ئه‌و خولانه‌ی بۆ مه‌شق و راهێنان ده‌كرێنه‌وه و بۆ گه‌شه‌پێدانیش زیاتر بكرێن له پێناو بره‌ودان به كه‌رتی په‌روه‌رده، داواش ده‌كه‌ین شانده په‌روه‌رده‌ییه‌كانی چین سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
باڵیۆزی چین له عێراق، شانگ تاو رایگه‌یاندووه، چین 50 مینحه‌ی خوێندن و به‌رنامه‌ی مه‌شقی ماوه كورتی ره‌خساندووه و ئاماده‌یشه رۆڵی هه‌بێت له ئاماده‌كردنی قوتابخانه‌یه‌ك بۆ دۆستایه‌تی له نێوان قوتابیانی عێراق و چین و فه‌راهه‌مكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان و پێدانی مینحه به‌و قوتابییانه‌ی سه‌ركه‌وتووده‌بن تیایدا له پشووی هاوین به‌تایبه‌ت.
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی بونیادنانی سێ هه‌زار قوتابخانه‌ش باڵیۆزی چین ئه‌وه‌ی گوتووه "پڕۆژه‌كه ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی چینی وه‌رگرتووه و له نزیكترین كاتدا ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه واژوو ده‌كرێت و پاره‌ی پێویست بۆ بونیادنانی ئه‌و قوتابخانانه ته‌رخان ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.