سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس ئاشكرایكرد كه ئه‌مه‌ریكا داوای له به‌غدا كردووه پابه‌ند بێت به بڕگه و مادده‌كانی رێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به پڕچه‌ككردن و رونیشیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و داوایه‌ی ئه‌مه‌ریكا زامنی مانه‌وه‌ی چه‌ك ده‌كات به‌ده‌ست هێزه‌كانی سوپای عێراقه‌وه.
رۆژنامه‌ی (عربی جدید) له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردوه‌ته‌وه، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا داوایان له عێراق كردووه پابه‌ند بێت به بڕگه و مادده‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به پڕچه‌ككردن كه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ئیمزا كراون.
به‌رپرسێكی عێراقی به رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی گوتووه: ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌رله‌نوێ به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیان گوتووه، نابێت چه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگاته ده‌ستی چه‌ند گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبی بۆیه داوای ئه‌و چه‌كانه ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و داوایه‌ی ئه‌مه‌ریكا زامنی ئه‌وه ده‌كات كه چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عێراقدا بمێنێته‌وه و رێگاش نه‌درێت كه جگه له شه‌ڕی تیرۆر و پاراستنی ئاشتی و ئاسایش، چه‌ك بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی دیكه به‌كاربهێنرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه چه‌كه دروستكراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌گه‌نه ده‌ست هیچ هێزێكی دیكه جگه له هێزه عێراقییه‌كان.
ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه پێشێلكاریی له‌و بواره‌دا رووبدات هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌رنامه‌ی پڕچه‌ككردنی عێراق، به‌تایبه‌تی یه‌كه سه‌ربازییه تایبه‌ته‌كانی عێراق كه چڕچهككردنیان 100% له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه ده‌بێت، وه‌ك ده‌زگای دژه تیرۆر و یه‌كه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و یه‌كه تایبه‌ته‌كانی كۆماندۆس كه سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراقن.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.