Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:39

عێراق لەگەڵ UN پلانێک بۆ گێڕانەوەی ئاوارەکان داده‌نێت

هه‌رێمى كوردستان باوه‌شى بۆ ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاوه‌ره‌ى عێراقى كردووته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند"  یەك ملیۆن و 200 ھەزار كەس لە عێراق ئاوارەن و نزیكەی 500 ھەزاریان لە كەمپەكان و 700 ھەزار ئاوارەی دیكەش لە نێو شارەكان و لەدەرەوەی كەمپەكاندا دەژین.

جاسم عەتییە بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق  رایگه‌یاند" وەزارەتەكەیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان، پلانێكی تازەیان بۆ گێڕانەوەی ئاوارەكان داناوە.

هه‌رێمى كوردستان باوه‌شى بۆ ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاوه‌ره‌ى عێراقى كردووته‌وه‌و رۆژانه‌ هاوكارى رێكخراوه‌كانى ناوخۆى هه‌رێم و نێوده‌وله‌تى پێیان ده‌گات و له‌ ره‌وشێكى باشى مرۆیی دان و ئاواره‌كان له‌به‌ر ئارامى دۆخى ئه‌منى هه‌رێمى كوردستان ناخوازن بگه‌رێنه‌وه‌ ناوچه‌كانى باشوورى عێراق، به‌هۆى ئه‌وه‌ى دلنیایی ئه‌منى له‌و ناوچانه‌ بوونى نییه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.