ئەمڕۆ سێشەممە 30-4-2019، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامى ئێران لە وتارێکدا، کە کەناڵەکانی وڵاتەکەی پەخش کرا، رایگەیاند" بڕیاری ئەمریکا بە رێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بڕیارێکی هەڵە و ناڕاستە.
حەسەن رۆحانی هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەمریکییەکان لە چەند مانگی داهاتوودا دەبینن، کە ئێران بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت و هەڕەشەی ئەوەشی کرد، کە ئەگەر رێگریی لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بکرێت، سوپای ئێران گەرووی هورمز لە کەنداوی عەرەبی دادەخات.
لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری سەپاندنی سزای کەرتی نەوت و وزەی بەسەر ئێراندا سەپاند، بەڵام هەندێک وڵاتی لەو سزایە بە شێوەیەکی کاتی بەخشی کە تێیدا هەریەک لە وڵاتانی عێراق و تورکیای گرتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.