د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکاندا بۆ هەرێمی کوردستان نییە ، هەرکاتێک ئەو بودجە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نێردرا بۆ هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت.
به‌شیر حه‌داد ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان پەیوەست نەکراوە بە رادەستکردنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، تەنیا بودجەی وەبەرهێنانە پەیوەستکراوە بە رادەستکردنی نەوتەوە.
راشیده‌گه‌ێنێت ، هاوشێوەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانلە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ژمارەیەکی زۆری پرۆژەکان بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیراون و لە یاسای بودجەی عێراقدا بودجەی تایبەت بە پەرەپێدانی پارێزگاکان دیاریکراوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.