Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 23:52

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف: ده‌ستبه‌ردارى رێککه‌وتنامه‌ى ناوه‌کى یه‌کێکه‌ له‌ بژارده‌کانى حکومه‌تى ئێران

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف: ده‌ستبه‌ردارى رێككه‌وتنامه‌ى ناوه‌كى یه‌كێكه‌ له‌ بژارده‌كانى حكومه‌تى ئێران
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ى نیسانى 2019، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى ئێران رایگه‌یاند: له‌ نێو بژارده‌ زۆره‌كانى حكومه‌تى ئێران به‌جێ هێشتنى ڕێككه‌تننامه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى یه‌كێكه‌ له‌ بژارده‌كانى حكومه‌ت.

له‌ وێبسایتى حكومه‌تى ئێران ئاى ئار ئاى بى، لێدوانه‌كه‌ى جه‌واد زه‌ریفى بڵاوكردۆته‌وه‌ و تییایدا هاتووه‌: كۆماریى ئیسلامى ئێران بژارده‌ى زۆرى له‌به‌ر ده‌سته‌ و به‌جێ هێشتنى ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تومى یه‌كێكه‌ له‌و بژاردانه‌.

جه‌واد زه‌ریف هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: پلانى سه‌ردانى كۆریاى باكوورى له‌ مێشكدایه‌ و پێویسته‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ دژى سزاكانى واشنتۆن ببنه‌وه‌. 

جێى ئاماژه‌ پێدانه‌ ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى له‌ ساڵى 1970 جێبه‌جێ كرا و له‌ ساڵى 1995 درێژه‌ى پێدرا و ئامانج له‌و ڕێككه‌وتنه‌ به‌كارهێنانى وزه‌ى ئه‌تومیه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ئاشتیخوازى و ڕێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى چه‌كی ئه‌تۆمى و بێچه‌ك كردنى ئه‌تۆمى.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.