محه‌مه‌د زهبهداوی، راوێژكاری پارێزگاری به‌سره، له لێدوانێكدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند: له شه‌ڕه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ له‌ناوچه‌ی گه‌رمه له پارێزگای به‌سره كه له نێوان دوو هۆزدا روویدا، فڕۆكه‌ی دڕۆن(فلای كام) بۆ وێنه‌گرتن و دۆزینه‌وه‌ی ئامانجه‌كان به‌كارهاتووه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌شه‌ڕه‌كه هه‌موو جۆره چه‌كێكی قورس و سووك به‌كارهاتووه‌و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش چوار كه‌س كوژراون و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
گوتیشی: له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌شدا هێزه ئهمنیییهكان نه‌یانتوانیوه كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.