سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی دوو بانگھێشتنامه ئاراسته‌ی ھه‌ریه‌ك له شێخی ئه‌زھه‌ر و پاپای ڤاتیكان كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی فه‌رمی "ئه‌لسه‌باح" پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌ك له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له قاھیره بڵاویكرده‌وه، عه‌بدولكه‌ریم ھاشم نێرده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی باڵیۆزی عێراق له میسر، ئه‌حمه‌د نایف دلێمی بانگھێشتنامه‌یه‌كی عادل عه‌بدولمه‌ھدی ئاراسته‌ی شێخی ئه‌زھه‌ر، ئه‌حمه‌د ته‌یب كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی عێراق بكات..
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شێخی ئه‌زھه‌ر، ئه‌حمه‌د ته‌یب ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر بانگھێشتنامه‌كه و رایگه‌یاندووه كه له نزیكترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانی عێراق ده‌كات..
هه‌روه‌ها دوێنێ سێشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو كه بانگھێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی پاپای ڤاتیكان، پاپا فرانسیس كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی عێراق بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.