به وته‌ی عه‌لی ئیبراهیمی ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی ئێران، لافاوه‌كانی ئه‌مساڵ له‌م وڵاته بووه‌ته هۆی زیانێكی قورس بۆسه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ و له‌م میانه‌یه‌ش ملیۆنێك و 200 هه‌زار تۆن گه‌نمی جوتیارانی وڵاته‌كه زیانی پێگه‌یشتووه و له‌ناو چووه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به رێگری له كه‌میی گه‌نم له‌م وڵاته‌دا وتی: بۆ قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه، چاندنی گه‌نم به‌شێوه‌ی دێمه‌كار گرنگیی و په‌ره‌ی زیاتری پێده‌درێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت كه: سه‌رباری ئه‌وه‌ی لافاو زیانی به كێڵگه‌كانی برنجیش گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئێران له‌گه‌ڵ كه‌میی برنج به‌ره‌وڕوو نابێت، به‌ڵام به هۆی ئه‌و زیانه زۆره‌ی به باخه‌كانی میوه گه‌یشتووه، به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌مساڵ چه‌ندین به‌رهه‌می میوه له‌ناوخۆی وڵاته‌كه كه‌م ده‌بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ زه‌مانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.