د. فواد حوسێن وه‌زیری دارایی عێراق له‌وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شى كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌ێنێت ، وه‌ك وه‌زیری دارایی و ، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ڕه‌زامه‌ندیمان نواند له‌سه‌ر خه‌رجكردنی (68)ملیار دیناره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌م ڕۆژانه‌دا به‌سه‌ریه‌كه‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت
ڕاشیده‌گه‌ێنێت یاسایه‌ك به‌ده‌ستمه‌وه‌یه كه‌یاسای بودجه‌یه و گرنگه، هه‌تا من له‌و پۆسته‌دا بم پابه‌ندی یاسا ده‌بم، ده‌سه‌ڵاتی خۆم به‌كارده‌هێنم هیچ كات ناهێڵم موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕدرێت ئه‌گه‌ر منیش له‌و پۆسته‌دا نه‌مام ئه‌وا هه‌ركه‌سی تر بێت خۆ ده‌بێت ئه‌ویش پابه‌ندی یاسا بێت."
د.فوئاد حسێن لهبهشێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كانى بۆ به‌شى كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند وه‌ك وه‌زیری دارایی عێراق واژۆم كردووه وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش وه‌ك وه‌زیری به‌رگری به‌وه‌كاله‌ت ڕه‌زامه‌ندی نواندووه له‌م ڕۆژانه‌دا بڕی ئه‌و 68 ملیاره هی چوار مانگ به‌سه‌ریه‌كه‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
د.فوئاد حسێن وتیشی ئێمه ئێستا كه به‌شدارین له‌حكومه‌ت به‌شداری ئێمه هه‌ر پۆسته‌كه نیه به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كه كه ڕۆڵمان هه‌یه و به‌شێكین له‌بڕیار به‌بۆچونی من تا په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غداد به‌ره‌و باشی بڕوات هیچ كێشه‌یه‌ك نیه، بابه‌تی دووه‌م، دانوستاندن ده‌ست پێده‌كات."
راشیگه‌یاند تا من وه‌زیر بم هه‌موو كات ده‌سه‌ڵاتی خۆم به‌كاردێنم هیچ كات ناهێڵم موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕدرێت"
د.فوئاد حسێن له‌دوا به‌شی وتووێژه‌كه‌دا وه‌ك په‌یامێك بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند" ئێستا حكومه‌ته‌كه جیاوازه، كه‌سه‌كان جیاوازن، پێویست ناكات به‌وشێوه‌یه بیربكرێته‌وه كه بودجه ده‌بڕردرێت من یاسایه‌ك به‌ده‌ستمه‌وه‌یه كه‌یاسای بودجه‌یه و گرنگه، هه‌تا من له‌و پۆسته‌دا بم پابه‌ندی یاسا ده‌بم، ده‌سه‌ڵاتی خۆم به‌كارده‌هێنم هیچ كات ناهێڵم موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕدرێت ئه‌گه‌ر منیش له‌و پۆسته‌دا نه‌مام ئه‌وا هه‌ركه‌سی تر بێت خۆ ده‌بێت ئه‌ویش پابه‌ندی یاسا بێت."
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.